سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری: ناکرێ خەڵکی فەلەستین لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان بێ بەش بکرێن
سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری ڕایگەیاند کە پێ مان وایە درێژەی بێ بەش کردنی خەڵکی فەلەستین لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان نەلواوەو ناکرێ ئەو خەڵکە لە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان بێ بەش بکرێن.
نواف سەلام"ی سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری وتیشی هیچ هێزێکی داگیرکەر ناتوانێ داوەری مافی دیاریکردنی چارەنووس بێ و ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ ئەو مافە ناداتە ڕژیمی زایۆنیست کە خاکی فەلەستین بلکێنێتە خاکی داگیرکراو و هەر بۆیە ئەو ڕژیمە دەبێ بە خێرایی کۆتایی بهێنێ بە داگیرکاری و سەرجەمی ئەو بینایانەی کە لە خەڵکی فەلەستینی داگیر کردوە بگەڕێنێتەوە بۆیان و بەشێک لە پاردەی سنورکاری نێو خاکی فەلەستین هەڵبگرێ و سەرجەم شارۆچکەسازیەکانیشی رابگرێ.
سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتی دادگەری بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە پێویستە ئەو ڕژیمە قەرەبووش بداتە خەڵکی فەلەستین لەبەر کێشەی سەرچاوەگرتوو لە کۆلۆنیالیزم و داگیرکاریەکەی.
وڵاتانی جیهان نابێ بوونی نایاسایی بوونی زایۆنیستەکان لەنێو خاکی داگیرکراو بە فەرمی بناسن و پێویستە بۆ بەرگرتن لە پێشیلی مافیاسای خەڵکی فەلەستین لەبەر داگیرکاریەکەیان هەوڵ بدەن و لە هەڵسو کەوتیان لەگەڵ ئەو ڕژیمە جیاکاری بکەن لەنێوان خاکی بن دەستی ئەو ڕژیمەو خاکی داگیرکراو.