ته‌مووز 22, 2024 12:06 Asia/Tehran

دامەزراوەی لێکوڵینەوەی ئاشتی نێونەتەوەیی ئیستکهوڵم " سیپری " لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند کە لە 99 لە سەدی هاوەردەی چەکەمەنی ڕژیمی زایونیستی لە نێوان ساڵانی 2019 هەتا 2023 -69 لەسەدی ئەمریکا و 30 لە سەدی ئاڵمان دابین کراوە .

دامەزراوەی لێکوڵینەوەیی  ئاشتی نێونەتەوەیی  ئیستکهوڵم   ڕایگەیاندووە  کە فڕوکە شەڕ کەرەکانی   ئەمریکایی  ڕۆڵێکی گرینگیان  لە پەلامارەکانی  ڕژیمی  زایونیستی  بۆ سەر کەرتی غەززە و هەروەها پەلامارەکان دژی  حزبوڵڵای لوبنانی گێڕاوە .

ئەمریکا هەزاران چەک و چوڵی  ڕێنوێنی کراو و مووشەکی لە کوتایی  ساڵی 2023 بۆ ڕژیمی زایونیستی   ناردووە  ساڵی  ڕابردووی  زایینی  حکومەتی  ئاڵمانیش  مۆڵەتنامەی  هەناردەی چەکەمەنی  بە بایخی زیاتر لە  سێسەد و بیست و شەش پوینت 5 ملوێن یورو  بۆ تەلابیب ناردووە  کە لەو  بڕە پارەیە  بیست ملوێن یورو بۆ چەکەمەنی جەنگی  و  306 پوینت سێ ملوێن  یوروی  بۆ کەل و پەلی  سەربازی لەبەر چاو گیرا بوو. 

بە پێی ئەو  ڕاپۆڕتە  تا پاییزی  2023 تەنیا  سی و هەشت پوینت پێنج  ملوێن یورو  هەناردەی  سەربازی  بۆ ڕژیمی زایونیستی  لە  ئەلمان  پشت  ڕاست  کراوەتەوە  بەڵام ئەو  ڕەقەمە  دوای  حەوتی ئوکتوبری 2023 بە توندی  پەرەی  سەندووە  بە جورێ کە لە ئاکامی  ئەو پەرە سەندنە  ئەو  ڕژیمە تا  ئێستا لە پلەی  حەوتەم  لە نێوان وەرگیراوانی  سەرەکی  تەکنولوژیای سەربازی  ئاڵمان دانراوە .

سەرپەیڤ