بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ قسەو باس لەسەر غەزە
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەیەک دا دۆخی مرۆیی کەرتی غەزەی تاوتوێ کرد.
ڕیاز مەنسووری نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئاگربڕی خێرا یەکەم هەنگاوە بۆ کۆتایی هێنان بۆ کێشەی مرۆیی لە کەرتی غەزەو ئەنجوومەنی ئاسایشیش پێویستە ئەو ڕژیمە کۆنتڕۆڵ بکا کە تاکوو ئێستا بەدەیان هەزار فەلەستینی شەهید کردوەو کۆتایی بهێنێ بە پەلامارە ترسناکەکانی سەر ئەو کەرتە.
فۆ کۆنگ"ی باڵوێزی چین"یش لەو ڕێکخراوە لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئێمە لەجیات ئەوەی کە کۆتایی بهێنین بە کارەساتەکەی غەزە قسە لە ڕێژەی کوژراوو کاولکاریەکانی دەکەین و هەروەها ئانڕوا بەپێی فەرمانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەجوڵێتەوەو هەربۆیە چین دژبەرە لەگەڵ ڕاگرتنی چالاکیەکانی ئەو بنیاتە.
عەمار بن جامیع"ی نوێنەری جەزایر لەو ڕێکخراوەش دا وتی نابێ ڕۆژێکی دیکە هەبێ کە تێیدا لە برسیەتی وەک چەکێک بەدژی خەڵکی سڤیلی غەزە کەڵک وەربگیردرێ و کارەساتی غەزەش مرۆف بوونی ئێمە تووش کێشە دەکا.