ته‌مووز 30, 2024 08:46 Asia/Tehran

پاش سەرڕێژبوونی رووباری "سی شین تی" لە پارێزگای "خونان"ی چین، یەکێ لە بەنداوەکانی ئەو ناوچە، درزی تێکەوت و بەرپرسانی خۆجێیی لەبەر ئەگری وێرانبوونی ئەو بەنداوە، دۆخی نائاساییان ڕاگەیاند.

میدیاکانی چین هەروەها رۆژی ڕابردوو رایانگەیاند: جمینی زەوی لە شاری "هۆنگ یانگ"ی پارێزگای خونان لە باشوری رۆژهەڵاتی چین، گیانی یازدە کەسی گرت.

هەموو ساڵێک بارینی باران لە وەرزی بەهار و هاویندا خەساری زۆر دەگەیێنێ بە پارێزگا باشوریەکانی چین.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، بارانبارینی قورس لە کۆریای باکور، بووەتەهۆی ڕوودانی لافاو لە بەشی باکوری پارێزگای "پیونگ یانگ" و تائێستا دەسڕاگەیشتنی پێنج هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە بەشەکانی دیکەی وڵات پچڕاوە.

"کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکور، خۆی بۆ چاودێریی بەسەر هەڵمەتی ڕزگارکردن، سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە.

سەرپەیڤ