ئاب 11, 2024 13:50 Asia/Tehran

ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ، وێڕای ئاماژە بە بێ دەنگەی جیهانیان لەهەمبەر بارودۆخی کەرتی غەززە، وتی: رژیمی زایۆنیستی بە چەکی ئەمریکی و ئوروپی خەریکی ژینۆسایدی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

"فرانچێسکا ئالبانێزێ" رێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە فەلەستین وتی: ئیسرائیل، بەردەوام خەریکی ژینۆسایدکردنی خەڵکە لە قوتابخانەکانی کەرتی غەززە.

ناوبراو پێی داگرت، رژیمی زایۆنی بە چەکی ئەمریکی و ئوروپی خەڵکی فەلەستین لە غەززە ژینۆساید دەکاو ئەو کارە لەسای خەمساردی هەموو "گەلانی خاوەن شارستانییەت" ڕوو دەدا.

سوپای رژیمی زایۆنیستی لە تازەترین تاوانی، نوێژخوێنانی فەلەستینی لەکاتی بەرپاکرانی نوێژی بەیانی لە قوتابخانەی "تابعین" لە گەڕەکی "ئەلدەرەج" لە شاری غەززەی بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا، زیاتر لە سەت فەلەستینی شەهیدو ژمارێکی زۆریش بریندار بوون.

سەرپەیڤ