ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ڕژیمی زایۆنیستی سەدی هەشتاو چواری خەڵکی غەزەیان دەربەدەرو پەرتەوازە کردوە
جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: بۆردومان و دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە هەروا دەبێتە هۆی قەڵاچۆو بریندارو ئاوارەکردنی خەڵکی فەلەستین.
فەرحان حەق وتی: بۆردومان و دوژمنکاریە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزە هەروا بەردەوامە لەسەر بۆردومان و دڕندەکاریەکانی کە بۆتەهۆی قەڵاچۆو بریندارو ئاوارەکردنی خەڵکی فەلەستین و زیان دەگەیەنێتە ماڵ و ژێرخانەکان و کاولیان دەکا.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی: دوو فەرمانی چۆڵکردنیش لە کۆتایەکانی هەفتەدا لەلایەن ئەرتەشی ئەو ڕژیمەوە بۆ خەڵکی خان یۆنس دەرکراوە کە زۆرتر بۆ ئەو ناوچانەن کە چۆڵکران.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ئاماژە بە نێوەرۆکی بەربڵاوی فەرمانەکانی چۆڵکردنی ئەو کەرتە لەلایەن ئەرتەشی زایۆنیستیەوە بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە ڕاشیگەیاند کە ئەو فەرمانانە تا ڕادەیەک سەدی ٨٤ی ئەو کەرتە گەمارۆدراوە لەخۆ دەگرێ.