ئاب 15, 2024 10:46 Asia/Tehran

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی پەلاماری زایۆنیەکان بە سەرکردایەتی وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی ئەو رژیمە بۆسەر مزگەوتی ئەقسا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد پێش بەو پێشێلکارییانە بگرێ بەمەبەستی ڕاگرتنیان.

ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، پەلاماری "ئیتامار بێن گوێر"ی وەزیری توندڕەوی رژیمی زایۆنی و بەسەدان شارۆچکە نشینی توندڕەو بۆسەر مزگەوتی ئەقساو بێ ڕێزی کردن بەو پیرۆزگەو پێش گرتن بە گەیشتنی نوێژخوێنانی فەلەستینی بۆ ئەو شوێنە پیرۆزەی, بەتوندی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، ئەو کردە دنەدەرانەیە دژی هەست و نەستی موسڵمانانی جیهان و پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی هاوپێوەند بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەقەڵەم دەدرێ.

لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ ئێمە لەبارەی مەترسیی درێژەی سیاسەتی داگیرکەرانەی ئیسرائیل بەئامانجی گۆڕینی شووناسی عەرەبی و ئیسلامیی قودسی داگیرکراو، وشداریی دەدەین.

ئیسرائیل وەک هێزێکی داگیرکەر، هیچ سەروەرییەکی نیە بەسەر شاری داگیرکراوی قودس و مزگەوتی موبارەکی ئەقساو بارەگای پیرۆزداو ئەو شوێنە، پەرستگەی موسڵمانانە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها داوای لە کۆمەڵگای جیهانی بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش کرد، بەرپرسایەتی خۆی لەحاند کۆتایی هێنان بەو پێشێلکارییە جیددییانە بگرێتە ئەستۆ. لەو بەیاننامەدا هەروەها جەخت کراوە لەسەر پێویستیی راگیرانی بەتەواوەتی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ