ئەمریکا بایی ١٢٥ ملوێن دۆلار چەکی داوە بە ئۆکراینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430638-ئەمریکا_بایی_١٢٥_ملوێن_دۆلار_چەکی_داوە_بە_ئۆکراینیا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەکەیجی یارمەتی سەربازی نوێی واشینگتۆن بە کی یف بایی ١٢٥ ملوێن دۆلارە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 25, 2024 08:06 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەکەیجی یارمەتی سەربازی نوێی واشینگتۆن بە کی یف بایی ١٢٥ ملوێن دۆلارە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پینتاگۆن ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی لە پەکەیجێکی نوێی دا بایی ١٢٥ ملوین دۆلار بریتی لە سیستمی دژی دەبابەی جاولین و گولەی تۆپخانەو ڕاکێتی هیمارسی داوەتە ئۆکراینیا هاوکات جبەخانەو تەقەمەنی تایبەتی خەبات بەدژی خۆفڕو ئامبوڵانسی تیژرەوی ڕادەستی ئەرتەش و حکومەتی ئۆکراینیا کردوە.

ڕوسیا زۆرجار پیداگری کردوە کە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئۆکراینیا دژبەرو ناکۆکە لەگەڵ چارەسەری ئەو شەڕەو دەبێتە هۆی هاتنی ناتۆ بو نێو ئەو شەڕە.

بەرلەمەش سیرگئی لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا لەو پەیوەندیەدا پیداگری کردبوو کە هەرچەشنە باڕێکی چەک بەرەو کیی یف دەبێتە ئامانجێکی یاسایی بۆ ئەرتەشی وڵاتەکەی.