دنیس فڕانسیس: نابێ دەست وەربدەینە بڕیاری دەسەڵاتداری وڵاتان بۆ وێنە وڵاتی ڕووسیا
بەرپرسی ٧٨ەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: نابێ دەست وەربدەینە بڕیاری دەسەڵاتداری وڵاتان بۆ وێنە وڵاتی ڕووسیا.
دنیس فڕانسیس"ی بەرپرسی ٧٨ەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی نابێ دەست وەربدەینە بڕیاری دەسەڵاتداری وڵاتان بۆ وێنە وڵاتی ڕووسیاو ئیمە هیچ ئەرکێکمان پێ نەسپێردراوە بۆ هاندانی ڕوسەکان بۆ ئەوەی قەیرانەکەی ئۆکراینیا کۆتایی پی بهێنن.
ناوبراو هەروەها وتی: ڕووسەکانیش هەروەک ئۆکراینیاو ١٩٣ ئەندامی کۆگەی گشتی و خاوەن حکومەتن، هەربۆیە ئێمە دەبێ ڕێز بگرین لەو ڕاستیەی کە ئەوان سەربەخۆ بڕیار دەدەن.
لەهەمان کات دا یرگئی لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پڕۆژە ئاشتیەکەی ڤلادیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکڕاینیا بەڕاست نازانی چونکە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەنیازی دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە نین. بەڵکوو دەیهەوێ ڕووسیا تووشی شکست بکا.
لاورۆڤ وتی: ڕۆژئاوا ئەوەی لەدەستی بێ بەپاڵپشتی ئەمریکا بۆ زاڵبوونی بەسەر جیهان دا دەیکاو لە دۆلاریش وەک چەکێک کەڵک وەردەگرێ بۆ دژایەتی ڕوسیاو بایکۆتی نایاسایی بەدژی ئەم وڵاتەی ڕەچاو کردوە.