ئه‌یلوول 11, 2024 12:16 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە دوابەدوای دابەزینی ئاستی توانای جەنگاوەریی سوپای ئوکراین لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا، هۆگریی کییەف بە پەلامار و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕووی لە زیاد بوون ناوە.

ماریا زاخارۆڤا راشکاوانە رایگەیاند کە مۆسکۆ بەمزوانە بەراوردێکی سیاسیی ڕێکووردی لە پەلاماری کییەف بۆ سەر دەڤەری مۆسکۆ ئاراستە دەکات. ئەم دیپلۆماتە ڕووسە بە پاڵپشتی کردنی دانیشتووانی ناوچەی "رامسکایە" کە شەوی ڕابردوو وەبەر پە لاماری درۆنی کەوتبوون، وتیشی: ئێمە خەریکی ئامادەکردنی بەیاننامەیەکین بۆ ئەوەی ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بکەین.

زاخارۆڤ پێیداگرت کە سەرباری هەموو یارمەتیی دراوی و سەربازییەک دەخرێتە بەردەستی ئوکراین، تا باروودۆخی کییەف لە ناوچە جۆراوجۆرەکان لاوازتر دەبێ، هۆگرییان بە ئەنجامدانی وەها کردەوەگەلێکی تۆڵەکەرانە و پەلاماری تیرۆریستی تا دێ زیاتر دەبێ. وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە شەوی رابردوو ئوکراین بە ١٤٤ درۆنی جەنگی پەلاماری نۆ ناوچەی ڕوسیا لەوان مۆسکۆی پێتەختی داوە.

سەرپەیڤ