ئه‌یلوول 19, 2024 11:12 Asia/Tehran

ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند بەرامبەر بە تەقینەوە بەردەوامەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی لوبنان و لەو پەیوەندیەدا وریاییدا.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لەدوای شەپۆلێکی کارەساتباری تەقینەوە لەسەرانسەری لوبنان کە ئامێری پەیوەندی گرتنی دەستی ئەندامانی حێزبوڵڵای کردۆتە ئامانج، ڕایگەیاند کە نابێ کەرەسەو ئامێری سڤیلانە بکرێتە چەک.سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لە بنکەی ڕێکخراوەکەی لە نیۆیۆرک وتی کە پێی وایە کە یەگجار گرینگە کە بەشێوەیەکی کارامە ئامێری سڤیل چاودێری بکرێ نەک ئەوەی کە بکرێنە چەک و هەربۆیە پێویستە کە ئەو چالاکیە نایاسایانە ڕابگیردرێن.گۆترێش هەروەها وتی نیشانەیەک لە مەترسی شێلگیری پەرەی بارگرژی لە ناوچەکە بەدی دەکرێ و هەربۆیە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێ لەپێناو بەرگرتن لەو پەرەگرتنی بارگرژیە.سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە هەموو لایەنەکانیش کرد کە ئەوپەڕی دان بەخۆداگرتنیان هەبێ بۆ بەرگرتن لە تەشەنەی بشێویەکان.

سەرپەیڤ