سەرۆکی کۆلۆمبیا: ناتانیاهۆ دڕندەکارە
گۆستاو پێترۆ"ی سەرۆکی کۆلۆمبیا لەمیانەی گوتارەکەی لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی کاتێک غەزە لەنێو بچی سەرجەم مرۆڤایەتی لەنێو دەچێ.
"گۆستاو پێترۆ"ی سەرۆکی کۆلۆمبیا دوێنێ سێ شەم لەمیانەی گوتارەکەی لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕەخنەی گرت لە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکی ڕژیمی زایۆنیستی لەبەر پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەزەوڕایگەیاند کە ئەوە نادادپەروەریە کە لە لۆژیکی لەنێوچوونی بەربڵاوی سەرچاوەگرتوو لە قەیرانێکی هەرێمی و ئەو بۆمبانە کە دڕندەکارێکی وەک نەتانیاهۆ بەسەر غەزەی دا دەبارێنێ تێ دەگەین.
ناوبراو وتی کاتێک غەزە لەنێو بچی سەرجەم مرۆڤایەتی لەنێو دەچێ و ئەوەتا هەنووکە ٢٠ هەزار منداڵ کوژراون.
سەرۆک کۆماران لە کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، گاڵتەیان دێ بەو بەشە لە ئێمە کە دەتوانین دەسەڵاتی بەرپێگرانەی خۆمان بپارێزین هیچ گرینگیەک نادرێ و بەو بارودۆخە کە هەرتەنیا دەنگی زلهێزەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا دەبیسترێ ، هەر بۆیە کاتێک کە دەنگ دەدەین تاکوو ژینۆسایدەکەی غەزە ڕابگرین هیچ کەس دەنگی ئێمە نابیستێ و و ئەو سەرۆک کۆمارانەی کە دەتوانن مرۆڤایەتی لەنێو بەرن دەنگی ئێمە نابیستن.