ڕووسیا چلۆن کاردانەوەی پیشان دا بە هەڵمەتی " وادەی سادق"ی ٢" ؟
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە ڕووسیا وتی: سیاسەتەکانی حکۆمەتی ئەمریکا لە ڕٶژئاوای ئاسیا هەمووی نوشوستی هێناوە وبەیاننامەکانی کۆشکی سپی پێشان ئەدات کەئەم وڵاتە توانایی نیە قەیرانەکان لەناوچە چارەسەر بکات
ماریا زاخارووا "وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تیلگرامەکەی دا نووسیی: ئەمریکا بەرپرسیی تەشەناپیدانی ئاڵوزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. سیاسەتی جۆباێدن ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەمووی شکستی هێناوە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا دوای هەڵمەتی ئێران لەدژی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە ژێر ناوی " وادەی سادق"ی ٢" ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە ونوسیی:
حکۆمەتی بایدن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەمووی شکستی هێناوە. بەیاننامە گۆماناویەکانی کۆشکی سپی پیشاندەری ئەمەکە کە ئەمریکا توانایی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نیە.
ئەمەلە حاڵێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی هەروا درێژە ئەدات بە دەستدرێژکاری وپەلامارەکانی خۆی لە غەززە ولوبنان وسوپای ڕژێمی داگیرکەر بەیانی سێشەممە هەواڵی دەستپێکرانی دەستدرێژکاری زەوینی بۆ سەر باشووری لوبنانی ڕاگەیاندووتی: بەپێی بڕیاری سیاسی، سوپای ئیسرائیل لە چەندساعەت لەمەوپیش هەڵمەتی زەوینی ئامانجداروبەرتەسکی لەباشووری لوبنان لەدژی مەبەست وئامانج وژێرخانەکانی حیزبۆڵڵا ی لوبنان لە ژمارەیەک لە گوندە نزیکەکانی سنووری لوبنان دەستپێکردووە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا دوای هەڵمەتی ئێران لەدژی سەرزەویە داگیرکراوەکانی ژێر ناوی " وادەی سادقی ٢" ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە ونووسیی:
زاخارووا هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی " ئانتۆنی بلینکێن " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پیداگرت: هەوڵەکانی وەزیری دەرەوە بلینکێن بەلەناوچوونی دەیان هەزارکەس ویەک دۆخ بە چەقبەستوویی گەیشتووە.
"