ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی ئیسراییلد
تشرینی یهکهم 12, 2024 08:35 Asia/Tehran
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاوی نووقاندووە بە سەر جەنایەتەکانی داگیرکەرداندا.
"واسیلی نێبێنزیا" پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هێزەکانی "یونیفێل"ی بە جەنایەتی جەنگی وەسف کرد و وتیشی: ڕژێمی زایۆنی لە جیاتی ڕێگای دیپلۆماسییانە، تەشەنەپێدانی شەڕ و کێشەی هەڵبژارد. ناوبراو وتیشی: مۆسکۆ داکۆکیی تۆکمە وتەواوی خۆی لە هێزەکانی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە ڕادەگەیەنێ.
نێبێنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی کرد بەوەی کە ڕووسیا هێشتایش بڕوای وایە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە گرینگترین مەسەلەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەوڵ بدات بۆ جێبەجێ کرانی. ناوبراو وتیشی: دامەزرانی ئاگربڕ ئەهوەن بوونەوەی ڕەوشی سەربازی- سیاسی لە لوبنان و سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدواوە دەبێ.