ئیتالیا ڕوولە ڕژیمی زایونیستی :دەس لەسەر سەربازانی ئێمە هەڵبگرن
ئیتالیا پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆسەر هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان -یونیفێل - لە باشووری لوبنانی بە قەبووڵ نەکراو زانی و وشداری بەو ڕژیمە دا دەس لە سەر سەربازانی ئیتالیایی هەڵبگرن .
جورجیا ملونی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ڕۆژی هەینی بە شەرمەزار کردنی ئەو پەلامارە وتی : دوو بنکەی ئیتالیایی و یونیفل کەوتووەنەتە بەر ئامانجی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیلی ؛ ئەو کارە قەبووڵکراوە نیە و بنپێکرانی ئاشکرای 1701ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە . ئانتونیو تاجانی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیاش وێڕای مەحکوم کردنی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر سەربازانی ئیتالیایی وتی ئێمە نامانەوێ کە دوخەکە ئاڵۆزتر بێت کە وایە دەس لەسەر سەربازانی ئیتالیایی هەڵبگرن . تاجانیش پەلامار بۆ سەر هێزەکانی یونیفلی بە قەبووڵ نەکراو زانی و ڕایگەیاند : ئێمە چاوەڕوانی ئەنجام دانی لێکوڵینەوە لەو بوارە داین .