تشرینی یه‌که‌م 19, 2024 09:29 Asia/Tehran
  •  دەستدرێژی ئاسمانی ئەمریکا وبەریتانیا بۆسەر ڕۆژئاوای یەمەن

ژێدەرەهەواڵیەکان ڕاپۆریان دا کە ئەمریکا وبەریتانیا چەند ناوچەیان لە پارێزگەی حۆدەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆمباران کردووە

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وبەریتانیا شەوی هەینی ناوچەی" ڕاس عیسا" لە پارێزگەی حۆدەیدەیان بۆمباران کردووە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وبەریتانیا بەیانی پێنجشەممەیش ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی سەنعا وسەعدەی یەمەنیان بۆمباران کردبوو.

ئەمریکا وئینگلیزبەیانی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ دوابەدوای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، پەلامار کردنەسەر ناوەندەکانی ئەنسارۆڵڵا ی یەمەنیان دەستپێکرد.

ئەم پەلامارانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە سوپای یەمەن لەماوەی مانگەکانی پێشوو لەداکۆکی کردن لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە چەند گەمیی زایۆنیستی یاگەمیەکانی نێردراوبۆ سەرزەویە داگیرکراوەکانیان لە دەریای سوور وتەنگەی بابۆلمەندەب دایە بەر پەلامار. هێزەکانی سوپای یەمەن بەڵێنیان داوە هەتا کاتێک کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارەکانی خۆیا بۆ سەر غەززە ڕانەگرێت، پەلاماربۆ سەر گەمیەکانی ئەم ڕژێمە یاگەمیەکانی نێردراوبۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان بەردەوام دەکەن .

سەرپەیڤ