تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 19:54 Asia/Tehran
  •  پێداگریی یونیسێف لە سەر پێویستیی پاراستنی منداڵانی کەرتی غەززە

بەڕێوەبەری کارگێڕی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) جەختی کرد؛ منداڵان لە کەرتی غەززە پێویستیان بە فریاگوزاریی خێرای پزیشکییە.

کاترین ڕاسێل بەرپرسی کارگێڕیی یونسیف ڕایگەیاند: دوو هەزار و ٥٠٠ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە پێویستیان بە پێڕاگەیشتن و فریاگوزاریی خێرای پزیشکییە.

کاترین ڕاسێل هەروەها جەختیشی کردووە کە ژمارێک لە منداڵانی غەززە تووشی شێرپەنجە بوونە. ئەو هەروەها ڕاشیگەیاندووە؛ ڕەوشی ئێستای کەرتی غەززە پێویستی بە هەنگاوێکی خێرایە بۆ یارمەتیدانی منداڵانی ئەم کەرتە کە بە دەستی تیاچوونی سیستەمی فێرکاری و پەروەردە و نەبوونی خوێندن و هەروەها زەبر و گرێیەکی دەروونییەکی یەکجار قورسەوە دەناڵێنن.

 

سەرپەیڤ