کاروکردەی دەسوەردەرانەی ئەمریکا لە لوبنان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ حزبۆڵڵا و دامەزرانی شەڕی ناوخۆیی
لەتەنیشت چالاکیە بەربڵاوەکانی تیمێکی گەورە لە ئەفسەرانی سیخۆڕی ڕێکخراوی سی ئای ئەی لە لوبنان "شری بیکر" بەڕێوەبەری وێستگەی بەیروت ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسایشتی لوبنان وتۆڕێک لە بەکرێگیروانی لوبنانی لە ناوەندی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە "عوکر" بەڕێوەبرد
ئابەم جۆرە کە دیارە لەحاڵی حازرئەمریکا لەسەر وروژاندنی هێزە ناوخۆییە لوبنانیەکان بۆ خێرایی دان لە ڕاگەیاندنی شەڕلە دژی خۆڕاگری چڕ بووەتەوە، جێبەجێکرانی ئەم فەرمانبەریەتیە لە ئەستۆی " لیزاجانسۆن" باڵوێزی ئەمریکا لەلوبنانە وئەویش پەیوەندی وڕاوێژکاری خۆی لەبارەی پرس ومەسەلەی ناوخۆیی لوبنان تەرخان داوەبە بڕێک لە لایەنە لوبنانیەکان . بە قسەی سەرچاوەیەکی ئاسایشتی پلە بەرزی لوبنانی، ئاڵوزیە ناوخۆییەکان لەم وڵاتە کە لەحاڵی ئێستاکەدا چاودێری دەکرێت بەگشتیی داگری کاروکردەی وروژێنەرانە لە ناوچەی نیشتەجی کرانی ئاوارەکانە، هێزەکانی " قوات لوبنانی" بەربەرەکانێ لەگەڵ شەڕاشویی ئاوارەکان وپێشگیری کردن لەمەکە حوزۆریان بووەتە هۆی داگیرکاری، لەناوچە ناوبراوەکان ، سەقامگیر بوونە. ئەم سەرچاوە ئاسایشتیە وتی هەموو شایەت وبەڵگەکان باس لە ڕودانی ئاڵوزی ئەکەن ولایەنە ڕۆژئاواییەکان لە لوبنان یش بەردەوام ئاکاروڕەفتاری ئاوارەکان دەخەنە ژێر کۆنترۆڵ وچاودێری هەتا تیبگەن کە ئایا حزبۆڵڵا هێشتا توانایی بەڕێوەبەرایەتی جمووجوڵی خەڵکی هەیە یام نا. ئەم سەرچاوەیە هەروەها لەبارەی شۆناسی ڕاستەقینەی جمووجوڵی باڵوێزی ئەمریکا دەبیژێت کە ناوبراو هەروا سەرقاڵی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی سەرەکی خۆی لەسەر ئامادەکردنی لوبنان بۆ قۆناخی دوای حزبۆڵڵایە.