گۆتێرێش خوازیاری هەڵوێستی جیهانی بوو بەرامبەر بە ژینۆساید لە غەززە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری غەززە، خوازیاری هەڵوێستی بەهێزی جیهانی بوو بەرامبەر بە پاکتاوی نژادی و ژینۆساید کرانی فەلەستینییەکان لەم کەرتەدا.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش وشداری داوە کە بێتوو کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێشگری بەم ڕەوشە هەڵوێستێکی لێبرشتانە نەگرێتە بەر، ئەگەری زۆرە تلاڤیڤ پاکتاوی نژادی لە غەززە ئەنجام بدات. ئەم داخوازەی گۆترێش پاش زۆربوونی هەژماری قوربانیانی مەدەنی بە هۆی بۆدرومانەکانی باکووری غەززە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی دێتە ئاراوە.
هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لە کەمبوونی بەرچاوی یارمەتیی بەڕێکراو بۆ غەززە دەکەن و دەڵێن کە گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی.
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە جگە لە کاولکاریی بەربڵاو و قات و قڕیی مەرگهێن، زیاتر لە هەزاران فەلەستینیشی شەهید و بریندار کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
گۆتێرێش وتی: ئێمە ئەوەی لە دەستمان بێ دەیکەین تا یارمەتییان بدەین بۆ ئەوەی لەوێ بمێننەوە و پێش بگرین بە ڕووداوی پاکتاوی نژادی کە ڕەنگە لەبەر کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی ڕوو بدات.