هۆشداری دانی چین بە تایوان : پاڵپشتی بە ئەمریکا ئاسایشتی ئێوە دەستەبەرناکات
چین بە هۆشداری دان بە تایوان ڕایگەیاندکە پاڵپشتی بە ئەمریکا ودانی " نرخی پاسەوانی کردن وپاڕاستن " بە واشنتۆن" نە تەنیا ئاسایشتێک بۆ ئەم دوورگەیە دابین ناکات، بەڵکۆ دەبێتە هۆی ڕوودانی کارەساتی گەورەتر.
"جۆفنگ لیان وتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە ئەنجومەنی حکۆمی چین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دانی ئەم خەرج وبەرجانە ، ئاسایشت دابین ناکەن وهەرچی کاربەدەستانی پارتی دێموکراتیکی پێشڕوی تایوان زۆرتر پاڵ بدەنە ئەمریکاوە، زۆرتر زیان ئەگەیننە ئەم دوورگەیە وکارەساتی گەورەتر بۆ خەڵکی تاتوان بە دیاری دەهێنن.
ئەم قسانە لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە بڕێک لەر ئەندامانی " ئوردوی سەوز"ی تایوان ئیدعایان کرد کە داواکاری واشنتۆن لە تایپە بۆ دانی "خەرجی پاڕاستن " دەبێ بە شێوەی پۆزتێڤ وئەرینی بێت ،چۆنکە ئەمە بەمانای ئامادەیی ئەمریکا بۆ پاڕاستن ونگابانی لە تایوانە .
ئوردوی سەوز لەدەستە واژەی سیاسی تایوان بە گروپ وحیزبەسیاسیەکان دەوترێت کە لایەنگری سەربەخۆیی وجیابوونەوەی تایوان لە چین ن. ئەم دەستە واژەیە بەتایبەت بۆئاماژەدان بە حزبی دێموکراتیکی پیشڕو"دی پی پی" وهاوپەیمانیەکانی لاگریی کەڵکی لیی وەردەگیردرێت کە بەگشتیی وەکوو لاگران وداکۆکیکارانی سیاسەتە جیایی خوازو دژە چینیەکان دەناسێندرێن . وتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە ئەنجومەنی حکۆمی چین وتیشی: ئەم کارە زۆر لە بەرژەوەندی خەڵکی تایوان زیان ئەگەینێت وئاشت وسەقامی تەنگەی تایوان دەخاتە مەترسیەوە. "جو" ئاماژەی دایەوە ئەوە کە ئەمریکا هەمووکات لە سیاسەتی " سەرەتی بەرژەوەندی ئەمریکا"پەیڕەوی دەکات، وتی: زۆربەری خەڵکی تایوان لەم پرسە لە ڕوانگەی ئاوەزمەندانە دەڕوانن وکاربەدەستانی تایوانیش بزانن کەدانی "خەرج وبەرجی پاڕاستن "هیچ ئاسایشتێک بۆ ئەم دوورگەیە دابین ناکات.