ڕەخنەی ڕووسیا لە کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڕۆژاوا لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433289-ڕەخنەی_ڕووسیا_لە_کردەوە_دژە_ئێرانییەکانی_ڕۆژاوا_لە_ئەنجومەنی_بڕیاردەراندا
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڕۆژاوا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2024 15:34 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕووسیا لە کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڕۆژاوا لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڕۆژاوا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە وەبەر ڕەخنەدانی کردەوە دژەئێرانی و دنەدەرانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمان و فەرەنسا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا ڕایگەیاند کە بڕیارنامەی پێشنیاری سێ وڵاتی ئەورووپایی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمان و ئەمریکا دژ بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران کە لە ئەنجومەنی بریاردەراندا پەسەنکرا، هەوڵێکە بۆ تەشەپێدانی کێشە و ناکۆکی و ترازاندنی بیروڕای جیهان لەسەر قەیرانی غەززە. لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران هاتووە، ڕووسیا لێبڕاونە بڕیارنامەی دژە ئێران و دنەدەرانەی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمان و فەرانسا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە وبە تەواو ناشیاو و نابنیاتنەری دەزانێ لە ڕەخساندنی هەلێکی بنیاتنەر لە نێوان لایەنی ئێرانی و ئاژانسدا.