بێ بەشکردنی خەڵکی غەززە لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خاوێن، بەواتای جینۆسایدکردنە
چاودێری مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بە بێ بەشکردنی بەربڵاوی فەلەستینیەکان لە دەستڕاگەیشتنیان بە ئاوی خاوێن جینۆسایدی ئەنجامداوە.
چاودێری مافی مڕۆڤ ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ییسراییل لە ئوکتوبری 2023ەوە هه زاران فەلەستینی لە غه زه بیوه ری کردووه له ئاوی خاوێن و ئەم کارە بە پێی ڕێککەوتننامەی هاوپەیوەند بە جینۆساید کە لە ساڵی ١٩٤٨ واژۆ کراوەو لە ڕووی یاساییەوە بە کردەوە جینۆساید دێتە ئەژمار .
چاودێری مافی مڕۆڤ لە درێژە ی ڕاپۆرتەکەی وتی : بەرپرسان و هێزەکانی ئیسرائیل ناردن و پومپکردنی ئاویان بۆ غەززە ڕاگرتووە، بە بڕینی کارەبا و سنووردارکردنی گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ناوچەکە، زۆربەی دامەزراوەکانی ئاو و ئاوەڕۆی غەززەیان لەکار خستووە و تەنانەت ڕێگەیش ناده ن بو گواستنەوەی پەکەیجی ئاویش بۆ ئەو ناوچە . ئەم سیاسەتە بەشێکە لە کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لە غەززە و تا ئێستاش بەردەوامە.