ئەمریکا هۆکاری ناسەقامیی ئابووری لە جیهان
پیکەن بە ڕەخنەی توند لە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی کومپانیا چینیەکان ، ئەمریکای بە هۆکاری ناسەقامی ئابووری و بازەرگانی لە جیهاندا زانی
وەزارەتی بازەرگانی چین لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : پیکەن بە توندی ناڕەزایەتی خۆی لەو سیاسەتەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە و لێبڕاوانە نەیاریاتی لە گەڵ و کردەوانە کردووە. لەو بەیاننامەیە هاتووە : ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتنی نادروست لە بیانووی ئاسایشی نیشتمانیی بە شێوەی نادادگەرانە کومپانیا چینیەکان دەخاتە ژێر گوشارەوە کە ئەو بابەتە بووەتە هۆی بە دی هاتنی کێشە لە بازەرگانی نێونەتەوەیی ، دیسیپلینی ئابووری و سەقامی ڕەوتی دابین و بەرهەمهێنانی جیهانی . پیکەن جەختی کرد کە واشنگتون بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لەو بیانوویە یاساکانی ڕێکخراوی بازەرگانی جیهانی - دەبڵیو تی ئۆ - و بنەمای بازاڕی ئازادی لەبەرچاو نەگرتووە و پێشێلی دەکات . وەزارەتی بازەرگانی چین لە کوتایی بەیاننامەکەی خویدا داوا لە حکومەتی ئەمریکا دەکات کە ڕێز لە ڕاستیەکان و یاساکان بگرێت و بە خێرایی کردەوە هەڵەکانی خوی ڕابگرێت .