وشداری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەحاند باروودۆخی غەززە
بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی پێیداگرت لەسەر پێویستی بە ڕێکرانی بریندارانی فەلەسینی بۆ دەرەوەی کەرتی غەززە.
تێدرۆس ئەدهانۆم وتی: زیاتر لە دوازدە هەزار بریندار لە کەرتی غەززە پێویستیان بەوەیە بۆ بەردەوامکردنی چارەسەریان لەم ناوچەیە بڕۆنە دەرەوە و ڕژێم ئیسراییل دەبێت ڕێگای چوونە دەربدات بە برینداران و کەم ئەندامانێک کە پێویستیان بە دەرمان و چارەسەری لە دەرەوەی کەرتی غەززەیە. هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی بارینی باران و دەسپێبوونی شەپۆلی سەرما و سۆڵەیەکی تووند کە ئێش و ئازاری ئاوارە فەلەسینیەکانی کەرتی غەززەی دوو هێندە کردووە ، دایکانی فەلەستینیش بە هێنانەئارای داخوازی یارمەتی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، داوایان لە خەڵکی جیهانیش کرد کە منداڵەکانیان کە لەبەر سەرما و سۆڵەیەکی تونددان، ڕزگار بکەن. ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە؛ پاش داکەوتنی ١١٠ هەزار خێوەتی ئاوارەکان لە کەرتی غەززە هاوکات لەگەڵ شەپۆلی سەرما و سۆڵەیەکی تووند گیانی هەزاران کەس لەم کەرتە لە مەترسیدایە.