ڕەخنەی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لە خۆبواردنی تلاڤیڤ لەبارەی گرتنی نەتەنیاهۆ
دادستێنی دیوانی نێودەوڵەتی سزا خوازیاری نەیارەتی لەگەڵ بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنی بوو سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بڕیاری گرتنی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە.
کەریم خان دادستێنی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا ڕوو لە دادوەرەکان وتی: ناڕەزایەتیی ڕژێمی زایۆنی لەو لێکۆڵینەوەی کە لەبارەی شەڕی شازدە مانگە لە غەززە کراوە دەبێ ڕەت بکرێتەوە، دیوانی نێودەوڵەتی سزا ئێستاکە خاوەنی ئەو شیاوەتییەیە کە سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنی لێکۆڵینەوە بکات، لەبەر ئەوەی کە ئەو جەنایەتانەی بانگەشەکراوە لە کەرتی غەزز ڕووی داوە، بەڕاستی ڕووی داوە و بەڵگەکانیشی ئاشکرایە و لەبەر دەستە.
پاش ئەوەی دادوەرانی دیوانی نێودەوڵەتی سزا ساڵی ڕابردوو بڕیاری گرتنیان دەرکرد بۆ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی و زایۆنی و یواف گالانتی وەزیری پێشووی شەڕی کابینەکەی لەبەر ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە، کەریم خان دادستێنی ئەم دادگایە ڕۆژی دووشەممە وەڵامی فەرمیی خۆی ئاراستە کرد لەبارەی هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ وەبن پرسیارخستنی شیاوەتی ئەم دادگا نێودەوڵەتییە.