ئوکراین چاوەڕێی سزا بێ لەبەر جەنایەتەکانی کۆرسک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435052-ئوکراین_چاوەڕێی_سزا_بێ_لەبەر_جەنایەتەکانی_کۆرسک
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کردەوەکانی ئۆکراین دژ بە خەڵکی مەدەنی کۆڕسکی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • ئوکراین چاوەڕێی سزا بێ لەبەر جەنایەتەکانی کۆرسک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کردەوەکانی ئۆکراین دژ بە خەڵکی مەدەنی کۆڕسکی شەرمەزار کرد.

ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند کە جەنایەتەکانی ئوکراین دژ بە خەڵکی مەدەنی ناوچەی کۆڕسک کرد ماک و شوناسی تیرۆریستی ڕژێمی کیێفی دەرخست.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد کە هۆکارانی ئەم جەنایەتانە دەبێ چاوەڕێی سزادرانیان بن.

بە پێی ڕاگەیاندنی زاخارۆڤا؛ ڕووسیا چاوەڕێی کاردانەوێکی ڕوون و شەفاف نییە لە لایەن ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە دژ بەو جەنایەتەی ئۆکراین لە کورسک  کردی.

دوێنێ وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە توانیویانە لە ماوەی دوو هەفتەدا چوار ناوچەی دیکەی کۆڕسک ئازاد بکەن کە  لە خاکی ڕووسیادا هەڵکەوتووە.