کۆریای باکوور مووشەکێکی کرۆزی ستراتیژێکی تاقی کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435255-کۆریای_باکوور_مووشەکێکی_کرۆزی_ستراتیژێکی_تاقی_کردەوە
ڕێکخراوی مووشەکی کوریای باکوور تاقیکردنەوەی هاویشتنی مووشەکی کرووزی ستراتیژیکی ڕێنوینیکراو لە ژێر دەریاییەوە بۆ سەر ئاوی دەریای ئەنجام دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور مووشەکێکی کرۆزی ستراتیژێکی تاقی کردەوە

ڕێکخراوی مووشەکی کوریای باکوور تاقیکردنەوەی هاویشتنی مووشەکی کرووزی ستراتیژیکی ڕێنوینیکراو لە ژێر دەریاییەوە بۆ سەر ئاوی دەریای ئەنجام دا.

هەواڵدەریی ناوەندی کوریای باکوور ناسراو بە (KCNA) ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی هاویشتنی ئەم سیستەمی مووشەکییە بەشێک لە پلان و بەرنامەکان بۆ بەدیهێنانی توانای بەرەڤانیی نیشتمانی لە ئاڕاستەی بەرزکردنەوەی ئاستی بە سوودبوونی کۆنترۆڵی ستراتژیک بەرامبەر بە دوژمنانە کە بە پێی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەیی ئەنجام دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتە تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە ستراتژیکە بە چاودێری "کیم جونگ ئۆن" سکرتێری گشتیی پارتی کرێکارانی کوریای باکوور و ڕێبەری ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.