نیویۆرک تاێمز: گەڵاڵەی ترامپ بۆ غەززە خەڵاتێکە بۆ ئێران
گۆڤاری ئەمریکایی بە " گەمژانە زانینی گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ " خاوەندایەتی بەسەر غەززە" نووسیی: ئەم گەڵاڵەیە گەورەترین خەڵاتی ترامپ بە ئێران دەبێت.
ئەم گەڵاڵەیە دەبێتە هۆ ئێران بە شەرمەزارکردنی هەموو حکومەتە سوننە عەرەبەکانی لاگری ئەمریکا، نفوزی خۆی لە ناوچە پەرە پیبدات.
" توماس فریدمن " نووسەری بەرجەستەی ئەمریکا لە یادداشتی ئەم دواییەی خۆی بۆ گۆڤاری ئەمریکایی، بە گەمژانە زانینی گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ "خاوەنداریەتی " بەسەر غەززە" نووسیی: ئەم گەڵالە گەورەترین خەڵاتی ترامپ بۆ ئێران دەبێت، چونکە دەبێتە هۆو ئێران بە شەرمەزارکردنی هەموو حکومەتە سوننە عەرەبەکانی لاینگری ئەمریکا ، نفوزی خۆی لە ناوچە پەرەپیبدات .
فریدمەن هەروەها نووسیی: گەڵاڵەی ترامپ بۆکرۆنتۆڵ کردنی غەززە، دەرکردنی دوو ملیۆن فەلەستینی لەم کەرتە وکردنی ئەوێ بە یانەی گەڕان وسەیران ، تەنیا دەسەلمینێت کە لەنێوان گەمژەیی وشیتی، مەودایەکی زۆر کەمی هەیە . وتیشی: گەڵاڵەی ترامپ ، گەمژانەترین ومەترسیدارترین بەرنامەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە هەتا ئێستاکە لەلایەن سەرۆک کۆمارئەمریکایی هاتووەتە ئاراوە.
فریدمەن هەروەها نووسیی: سەرنج بدەن ، خانمەکان وئاقایان ، ئەمە تەنیا هاوپێوند بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین نیە. ئەمەیش گوشەیەکە لەو کێشەیەکە ئێمە ئێستاکە وەکوو وڵاتێک لەگەڵی ڕووبەڕووین.ترامپ ئەم دواییانە خوازیاری کۆنترۆڵ کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوجێبەجێ کرانی هەمیشەیی فەلەستینیەکان ، بۆجێگایەک بێجگە لە غەززە، بووە/. ئەم گەڵاڵەیە لەگەڵ ناڕەزایەتی هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا وبەشێکی تایبەتی کۆمەڵگەی جیهانی ڕووبە بەڕووبووەتەوە ، بەجۆرێک کە تەنیا لاینگری گەڵاڵەی ترامپ ، کاربەدەستانی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنین.