هۆشداری چین: نابێت غەززە ببێتە قوربانی یارییە سیاسییە جیهانییەکان
شوبات 21, 2025 17:12 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی چین له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا که سەرەڕای چڕبوونەوەی جیهانی لە سەر پرسی ئۆکرانیا، قه یرانی غه ززه و پرسی فه له ستین نابێ پشتگوێ بخرێت
وانگ یی وه زیری دەرەوەی چین وتی: ئەگەرچی کومەڵگای جیهانی له ئێستادا لە سەر پرسی ئوکراین چڕ بووەتەوە ، به ڵام نیگه ڕانی جیهانی واوەتر لەو بابەتەیە و و پرسه گرنگه کانی دیکه ش له نێویاندا غه ززه پێویستیان به گرنگیدانی نێوده وڵه تی هه یه و نابێت په راوێز بخرێن. وانگ یی بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی غەززە ڕیشەی لە پرسی چارەسەرنەکراوی فەلەستینەوە هەیە، وتیشی : زیاتر لە ٧٠ ساڵ بەسەر پەسەندکردنی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا گەلی فەلەستین خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نییە و بەشێکی زۆریان ئاوارە و پەنابەرن.