کاربەدەستانی ئیرلەندی لە بەشداری کردن لە جیژنی کۆشکی سپی خۆیان بوارد
وەزیرێکی ئیرلەندی جەختی کرد کە بەهۆی هەڵوێستی ترامپ لە هەمبەر غەززە، لە جێژنی ڕۆژی سینت پاتریک لە کۆشکی سپی بەشداری ناکەین .
بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، میشل ئونیل وەزیری یەکەمی ئیرلەندی باکووری وتی: دڵیی ئێمە لە دیتنی ڕەنج وئازاری خەڵکی فەلەستین بە ژان کەوتووە. ناتوانم قسەکانی ترامپ لە بارەی ئاوارە وهەڵوەدابوونی خەڵکی غەززە لە بەر چاو نەگرم/. وتیشی: هەموومان ئەرکی سەرشانمانە لە بەرامبەر زۆڵم وستەم بوەستین. هەربەم هۆیەوە ئێمە لە جێژنی کۆشکی سپیی بە بۆنەی ڕۆژی سێنت پاتریک بەشداری ناکەین . حکومەتی ئیرلەند وسیاسەتوانانی ئەم وڵاتە بە شێوەی سوننەتی هەمووساڵ لە ڕۆژی سێنت پاتریک ڕۆژی نیشتمانی ئیرلەند لە ١٧ی مارس – بانگهێشت ئەکرین بۆ کۆشکی سپیی وئەم جێژنە بە بۆنەیک بۆ دامەزرانی تۆڕە دیپلۆماتیکەکان دەزانن .ئیرلەند بەرلەمە زۆرجار قەڵاچوو وبەرەکوژی لە غەززە لە لایەن زایۆنیستەکانی شەڕمەزار کردبوو. مایکل مارتین وەزیری دەرەوەی ئیرلەند خوازیاری کۆتاییدان بە قەڵاچووی کەسانی ناوسەربازی ومناڵانی بێ تاوان لە کەرتی غەززە بووە، بەڵام ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئیرلەند لە پشتیوانی کردن لە فەلەستین ، باڵوێزخانەی خۆی لە ئیرلەندی داخست وهۆی ئەم بڕیارەی سیاسەتە دۆژمنکارانەکانی ئیرلەند لە هەمبەر ئەم ڕژێمە ڕاگەیاند.