کۆچاندنی فەلەستینیەکان ناوچەکە دەکاتە بۆمبی تەوقیت کراو
شوبات 26, 2025 18:14 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە هەوڵەکان بۆ کوچاندنی بە زۆرە ملێ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە بە وڵاتانی دراوسێ ،تەنیا دەبێتە هۆی بەدی هاتنی تێکهەڵچوونی نوێ
سێرگێیی لاوروف وتی سیاسەتی ڕژێمی زایونی لەمەڕ گەماروی غەزە و پەرەی شاروچکە نشینی لە کەناری ڕوژئاوا ئاسۆی ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە بە توندی نامومکین دەکات . ناوبراو وتیشی ئەرتەشی ڕژێمی زایوتی کردەوەگەلێکی نەگونجاوی سەبارەت بە ڕێککەوتنی لە گەڵ لوبنان و حەماس ئەنجام داوە. بڕێک لە وڵاتان بە تایبەت ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی بژاردەی گواستنەوەی فەلەستینیەکانن بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچە . پرسێک کە بووەتە هۆی نیگەرانی جیدی دەورگێڕانی نێونەتەوەیی بۆ وێنە ڕووسیا کە لاگری پێبەندی بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە .