نیسان 08, 2025 08:49 Asia/Tehran
  • چین: پێملی باج خوازیەکانی ئەمریکا نابین

چین ڕایگەیاندووە کە پێملی هەڕەشەکانی ترامپ نابیت.

 چین ڕایگەیاند کە بەهەموو توانا ودەسەڵاتەوە لەگەل نرخنامە وباجە گومڕوکیەکانی ئەمریکا بەربەرەکانێ ئەکات وتەگبیری توڵە ئەستینانە لەوان بەرزبوونەوەی سەتی پەنجای نرخنامەکانی هاوردەکردن لەبەرچاو ئەگریت.

بەم حاڵە ، پیکەن خوازیاری وتووێژبوو بۆ چارەسەکردنی ناکۆکیە تیجاریەکان لە گەڵ واشنتۆن . هەواڵدەری فەڕانسە هەروەها بەگیڕانەو ەلە باڵوێزخانەی چین لە واشنتۆن ، یش ڕایگەیاند کە پیکەن پیداگری کردووە کە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ لە بارەی باج ونرخنامەکان پێمل نابێت. لەلایەکی تر هەواڵدەری ڕوێترزیش بە گیڕانەوە لە وەزاڕەتی بازرگانی چین ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکا بە هەڕەشەکردنی نرخنامە گومڕوکیەکان تووشی هەڵەی زۆر گەورە بووە. وەزاڕەتی بازرگانی چین هەروەها وتی: لە واشنتۆن دەمانهەوێ ناکۆکیەکان لەگەڵ پیکەن بە دروستی وبەپیی ڕیزی بەرامبەر لە ڕێگەی وتووێژ چارەسەربکات. ترامپ ڕۆژی دوشەممە بە هەڕەشە کردن لە چی  ڕایگەیاند: ئەگەر پیکەن بەرزبوونەوەی سەتی ٣٤ی توڵەئەستینانەی خۆی وەرنەگرێتەوە، لە ٩ی ئاوریل چوارشەممە بیستی ئەم مانگە سەتی پەنجای نرخنامەی زێدە ئەسپینین بەسەر چین دا. ئەم هەڕەشەی ترامپ لەحاڵێکدا هاتە ئاراوە کە دوای دۆخی نرخنامە گومڕوکیەکانی ئەمریکا لە حەوتەی ڕابردوو، چین لە کردەوەیەکی توڵە ئەستینانە نرخنامەی سەتی ٣٤ی خستە سەر کاڵاهاوردەییەکان لە ئەمریکا.

 

 

سەرپەیڤ