خۆپیشاندانی بەرفراوانی دژە شەڕ لە وڵاتانی عەرەبی
دوابەدوای بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، خەڵک و خوێندکارانی چەند وڵاتێکی عەرەبی بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان لە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر ی زایۆنی و پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
هاوکات لەگەڵ تاوانە ترسناکەکانی زایۆنییەکان دژی غەززە و فەلەستینییەکان، هاووڵاتیانی سوریا لەپێناو پشتیوانیکردنی غەززە و خۆڕاگری دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنییان شەرمەزار کرد. هاوڵاتیانی سوریا بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان خوازیاری ڕاگەیاندنی جیهاد لەدژی زایۆنییەکان بوون. خۆپیشاندەران هەروەها ئیدانەی دەستدرێژییە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریایان کرد و ڕێزیان لە یادی شەهیدانی دەرعا گرت کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژاوای ئەم پارێزگایە گیانیان لە دەستدا. هەروەها لە هەر دوو شاری حەلەب و حەمای سوریایش خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو بۆ شەرمەزار کردنی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی ئیسرائیل. هاوکات لەگەڵ سوریا، خۆپیشاندانی دژ بە جەنگ لە چەند وڵاتێکی عەرەبی لەوان ئوردۆن، مەغریب و تونس بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران جەختیان کرد لە سەر هەڵوێستی پتەوی خۆیان دژی تاوانەکانی داگیرکەران و هاوبەش و هاودەستبوونی هەندێ لە حکومەتەکان لەگەڵ زایۆنییەکان. هەروەها فەلەستینییەکانیش بە ڕێپێوان لە شاری ڕامەڵڵا کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆن، پشتیوانی خۆیان بۆ غەززە ڕاگەیاند. خەڵکی فەرەنسایش لەپێناو پشتیوانی کردنی غەززە و فەلەستین و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان کرد. هەروەها شارە جۆربەجۆرەکانی مۆریتانیایش بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کە دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە دەیکات.