نیسان 09, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • توند بوونی بارگرژی نێوان چین و ئەمریکا

بارگرژی بازەرگانی نێوان چین و ئەمریکا جارێکی دیکە توند بووەتەوە و بڕیاری حکومەتی تڕەمپ لەمەڕ بەکارهێنانی باجی گومروکی 104 لەسەد لە سەر هەموو کاڵا هاوردەییەکان لە چینەوە کاردانەوەی توندی چینی بەدواوە بوو .

لین جیان  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی چین  وتی : ئەمریکا درێژە ئەداتە  کەڵک وەرگرتنی خراپ  لە باجەکان بۆ گوشار خستنە سەر چین . چین بە توندی نەیاری ئەو پرسەیە و هیچکات  وەها مڵهوڕی و زۆر بێژیەک قەبووڵ ناکات  و ئامادەی هەنگاو هەڵگرتنی بەرانبەر و کاریگەرە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی  نیشتمانی خۆی  . نووسینگەی زانیاریگەیاندنی   ئەنجومەنی حکومەتی چین  ڕاپوڕتێکی بە سەردێڕی  هەڵوێستی چین لە حاند  هێندێک پرسی هاوپەیوەند بە پەیوەندی ئابووری و بازەرگانی  چین و ئەمریکا  بڵاو کردەوە . بە پێی  ڕاپوڕتی  ئەو مێدیا  چینیە . ئەو بەڵگە لە حاڵێکدا بڵاو بووەوە  کە  پەرەسەندنی یەکلایەنە خوازی  لە ئەمریکا بە شێوەیەکی  بەرچاو   بەریگرتووە بە هاوکاری  ئاسایی  ئابووری  و  بازەرگانی  نێوان دوو وڵات .

سەرپەیڤ