داوای خەڵکی ئوتریش بۆ بایکوتی بەرهەمی ئەمریکایی
نیسان 11, 2025 18:45 Asia/Tehran
ئاکامی نوێیترین ڕاپرسی نیشان ئەدات کە زۆربەی خەڵکی ئوتریش پشتیوانی لە بایکوتی کاڵاو بەرهەمی ئەمریکایی دەکەن بە سەرنج بە سیاسەتی گومروک وباجی تڕەمپ .
بە پێی ئەو ڕاپرسیە زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئوتریش سەرۆکی کوماریەتی دوناڵد تڕەمپ لە ئەمریکا بە هەڕەشە بۆسەر یەکێیتی ئورپا دەزانن . سیاسەتی توندی گومروکی تڕامپ بووەتە هوی بە دی هاتنی ئاڵۆزی توند لە بازەرگانی جیهانیدا . یەکێتی ئوروپاش بە توندی کەوتە ژێر کارتێکەری گوومرکە نوێییەکان. پەنجاو نۆ لەسەدی خەڵکی ئوتریش خوازیاری سەربەخۆیی زیاتری یەکێتیی ئوروپان تا کاتێ کە تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکایە .