نیسان 12, 2025 17:51 Asia/Tehran
  • گروسی : هیوادارین ئێران وئەمریکا بەزوویی بگەنە ڕێککەوتن

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژێکدا هێواداری دەربڕی کە وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران وئەمریکا لە عومان بەڕێککەوتن بگات بۆ چارەسەرکردنی سیاسی پرسی ناڤۆکی ئێران .

ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە وتووێژێکدا لە ئەمریکا وئێران داوای کرد کە هەرچی خێراتر دەستی ڕابکات بە ڕێککەوتنێک لەبارەی پرسی ناڤۆکی ئێران .

بیروڕای گروسی لەم بارەوە لە سەروبەندی دەستپێکرانی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی شاندە دیپلۆماتەپلە بەرزەکانی ئێران وئەمریکا بە سەرۆکایەتی" سەیید عەباس عەراقچی" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وستیو ویتکاف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە نێونجیگەری عومان لە مەسقەت هاتووەتە ئاراوە.  گروسی ڕایگەیاند : ئێمە پێویستیمان بە ڕێککەوتنێکە کە بە زوویی ئەنجام بێت. دیداری گرینگی نێوان ئەمریکا وئێران ئەنجام دەبێت وهیوادارین کە باشترین شت ڕووبدات. عەراقچیش بەرلە دەستپێبوونی وتووێژەکان وتی: ئێمە بەهەرحاڵ بە جدیەتی پێویست بەشداریمان کرد. نیەتی ئێمە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەئیسافانە وشەرافەتمەندانەیە لە هەڵوێستی بەرامبەر وئەگەر لایەنی بەرامبەریش هەرلەم بواروهەڵوێستە دا قسەبکات، ئیشەڵڵاشانسێک بۆ ڕێککەوتنی سەرەتایی کە ببێتە هۆی ڕێبازێکی دانوستانکارانە لەئارادادەبێت.

 

 

سەرپەیڤ