بەرپرسێکی باڵای ئوروپایی : دیسیپلینی جیهانی خەریکی داڕمانە
سەرۆکی فڕاکسیونی ئوروپا وتی کە ئورپا دەبێ وێڕای هێزمەند کردنی سەربازی و ئابووری خۆی لە داڕشتنی دیسیپلینی نوێی جیهانی ڕوڵی چالاکانەی هەبێت
ئورسولا فون درلاین وتی : دیسیپلینی جیهانی خەریکی داڕمانە و ئاژاوەی بە دی هاتوو لە ڕکەبەرایەتی ئەمریکا و چین و پاوانخوازیەکانی پوتین جێگرەوەی بووە .فون درلاین بە وتنی ئەوەی کە ئوروپا دەبێ بە شێوەی چالاک دیسیپلینی نوێی جیهانی پێک دابڕێژێ نووسی یەکێتیی ئوروپا تێگەیشتووە کە دەبێ دۆخی بەرگری ئابووری و جیهانی خۆی هێزمەند بکات . درلاین وتیشی تەرخان کردنی 800 ملیار یورو بۆ توانایی سەربازی لە چەن ساڵی ڕابردوو باوەر نەکراو بوو . ئوروپا بە شێوەی چالاک لە گەڵ شەریکەکانی خۆی لە سەرانسەری جیهان بۆ دامەزراندنی یەکیەتیگەلی نوێی کار دەکات . ئەو کاربەدەستە ئوروپاییە وێڕای ئاماژە بە ئاڵوزتر بوونی پەیوەندیەکانی واوە ئاتلانتیک وتیشی ئێمە دەبێ سەربەخوتر کار بکەین ئێمە بۆ کەم کردنەوەی وابەستە بوون بە واشنگتون و پیکەن بە ئامانجی دامەزراندنی زەنجیرەکانی دابینی هاوسەنگ و جوراوجور کار دەکەین .