ئەبولغەیز: جیهان بە بیدەنگیەکی شەرمهێنەرانە تەماشای جەنایەتەکانی ئیسرائیل ئەکات
نیسان 17, 2025 16:40 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی داگیرکەر دەێهەوێ فەلەستینیەکان لە مێژوو وجوگرافیای جیهان بسڕێتەوە و جیهان بە بیدەنگیەکی شەرمهێنەرانە تەماشای قەڵاچووی گەلی فەلەستین ئەکات ، جەختی کرد ئەمڕۆ ئارمانجی فەلەستین لە مەترسیدارترین قۆناخی خویدایە ودەبێ ڕزگار بکرێت.
ئەحمەد ئەبوغەیز، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایۆنیستی بەنیازە، فەلەستینیەکان لە جوگرافیا ومێژوو بسڕێتەوە جەختی کرد، ئەم سیاسەتە هەڵقوڵاو لە شک وگومان وئاڵوزیە ڕەگەزپەرەستانەکانی زایۆنیستەکانە. ئەحمەد ئەبو غەیز وتی : بیدەنگەی جیهان لە بەرامبەر ڕووداوگەلێک کە لەدژی نەتەوەی فەلەستین ڕووئەدات، شەرم هێنەر وخەیانەتکارانەیە وهەموو ئێمە دەبێ بۆ یارمەتی دان بە گەل ونەتەوەی فەلەستین هەوڵ بدەین .