کاردانەوەی چین بە باجی گومرکی شێتانەی سەتی ٢٤٥ی ئەمریکا
نیسان 17, 2025 17:09 Asia/Tehran
دوای ئەوەی کە کۆشکی سپی، هەڕەشەی سەتی ٢٤٥ی باجی گومرکی لە چین کرد، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی پیکەن لە واشنتۆن داوای کرد گەر بەڕاستی ئەیهەوێ پرس ومەسەلەکان لە ڕێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکات، داسەپانی زۆرێنەی زەخت وگوشار ڕابگرێت.
" لین جیان " وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی چین بە راگەیاندنی ئەمەکە پیکەن کاروکردەی بەرامبەری پێویست وتوڵە ئەستینانەی خۆی لە بەرامبەر باجی گومرکی سەتی ٢٤٥ ئەمریکای ئەنجام داوە وتی: ئەم سیاسەتە بۆ پاڕاستنی ماف وبەرژەوەندی ڕەوای چین وئیساف ودادگەری نێودەوڵەتیە کە هەڵبەت بەگشتیی ئاوەزمەندانە ویاساییە.
لین جیان وتی ، هەڵبەت باجە گومرکیەکان وشەڕە تیجاریەکان هیچ بەرەوەیەکی نیە. چین ناێهەوێ بەربەرەکانێ بکات لەگەڵ ئەم شەڕانە ، بەڵام کاربەدەستانی ئەمریکایی دەبێ بزانن کە چین لەوان ناترسێت.