نیسان 18, 2025 12:27 Asia/Tehran
  • پاریس مێوانداری پیشانگەی جەنایەتی زایۆنیەکان لە غەززە

پیشانگەی گەنجینەکانی غەززە لەلایەن ئاکادیمیای جیهانی عەرەب لە پاریسی پێتەختی فەڕانسە بەڕێوەچوو.

ئەم پێشانگەیە کە لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی جەماوەری ڕووبە ڕوو بوویەوە داگری وێنە وفیلمی مێژوویی وبەرهەمی کەونارایی بێ وێنە لە غەززە ووێنە وفیلمی جەنایەتەکانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی ئەوێ. ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە ڕەوتی سەردانیکردن لە پیشانگەکە خوازیاری ڕاگرتنی دەستدرێژکاری زایۆنیستەکان لە دژی غەززە بوو.

ئەلوادی بووار بەڕێوەبەری پیشانگەکە بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت کە پێشانگە کە لە بنەڕەت دا قسەلەبارەی هێزە وتوانایی فەرهەنگی وفیکری غەززە وکارتێکەری لەمێژووی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  ئەکات بە تایبەت کە غەززە زۆرساڵە پردی نێوان ئافریقا وئاسیا بووە بەڵام ئەمڕۆ توشی دۆخێکی نالەبار وکارەساتبار هاتووە. فرانسوا پدو کەوناراناسی فەڕانیش وتی کە یەک لەسێی کەلەپوری مێژوویی غەززە لەناوبراوە یازیانی وێکەوتووە وڕژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات مێژووی غەززە لەناو بەریت وخەڵکەکەی کۆچ پێبکات یا بکۆژێت هەتا " ڕی ویەک دەنگ " ڕۆژهەڵاتی ناڤین تیدا دامەزرینێت بەڵام دژوارە نەتەوەیەک لە سەرزەوینەکەیان دووربکرێتەوە کە خۆیان مێژووی ئەم سەرزەوینەیان دروست کردووە.

 

 

سەرپەیڤ