زاخارووا : ئۆکراین بە موشەکەکانی ئەمریکا ئاگربڕی بنپێکرد
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بنپێکردنی ئاگربڕ لە لایەن ئوکراین وتی : سوپای ئوکراین بە موشەکی " هیمارس"ی دروستکراوی ئەمریکا ئاگربڕی بنپێکردووە.
" ماریا زاخارووا" لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە لەبارەی درێژ کرانەوەی ئاگربڕی نێوان ڕووسیا وئوکراین دوای "جێژنی زێندووبوونەوە "هیواداری دەربڕێوە وتی : لایەنی ئوکرانیایی بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی ئەمریکایی" هیمارس" ئاگربڕی جێژنی زێندووبوونەوەی" بنپێکردووە.
ئەم دیپلۆماتە پلە بەرزە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ئەم ئاگربڕە لە لایەن ڕژێمی کی یف لە ڕۆژەکانی جێژنی زێندووبوونەوە " لەبەرچاو نەگیراوە ، سەرباری ئەمە ، لە چەکە ئەمریکیەکان لە بانکو ا" بۆ بنپێکردنی ئاگر بڕ کەڵک وەرگیرا. زاخارووا پیداگرت کە لە درێژایی هەڵپەسێردرانی پەلامارەکان بۆ سەر سەرچاوە وژێرخانەکانی سوتەمەنی ووزە کە ڤیلادێمیر زلنسکی ، سەرۆک کۆماری ئوکراین یش رەزامەندی خۆی لەگەڵی ڕاگەیاندبوو ، کی یف زۆرجار ژیرخانەکانی وزەی ناسەربازی ڕووسیای دایە بەر ئامانج ودەسڕێژ.