نیسان 24, 2025 16:00 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی هەمدیسانی چین لە بیروڕادەربڕینەکانی ترامپ

وەزاڕەتخانە بازرگانی ودەرەکیەکانی چین ڕۆژی پێنجشەممە قسەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی لە ئارادابوونی وتووێژە تیجاریەکانی نێوان واشنتۆن وپکەنی ڕەت کردەوەوئەوەی بە بیروڕادەربڕینی " بێ پایە وبنەڕەت " زانی.

ئەم هەڵوێست گرتنە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە ترامپ چوارشەممە ڕایگەیاند واشنتۆن بە شێوەی چالاکانە لەگەل چین خەرێکی دانوستانە بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادگەرانە. " هە یادونگ " وتەبێژی وەزیرانی بازرگانی چین ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کاردانەوە بەم ئیدعا وبانگەشەیەی ترامپ وتی: پیداگری ئەکەم کە لە حاڵی ئێستاکە دا هیچ وتووێژێکی ئابووری وتیجاری لەنێوان چین وئەمریکا لە ئارادانیە وهەر جۆرە بانگەشەیەک لە بارەی پێشکەوتن لە دانوستانە تیجار وئابووریەکانی ئەمریکا وچین بێ پایە وبنەڕەتە وهیچ بنەما وبناغەیەکی ڕاستەقینەی نیە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین یش پێنجشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە ئیدعا وبانگەشەی دانوستانی تیجاری نێوان پکەن وواشنتۆن " هەڵە" یە . 

سەرپەیڤ