کۆمکاری عەرەب ، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438238-کۆمکاری_عەرەب_دەستدرێژکاریە_بەردەوامەکانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆسەر_سووریای_شەرمەزار_کرد
سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا وهەوڵی ئاشکرای ئەم ڕژێمە بۆ شەڕاشوویی نانەوە و ئاڵوزی نانەوە لەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2025 12:48 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب ، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد

سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا وهەوڵی ئاشکرای ئەم ڕژێمە بۆ شەڕاشوویی نانەوە و ئاڵوزی نانەوە لەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.

ئەحمەد ئەبولغەیز " سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب بە ڕەخنە گرتن لە بی دەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەر درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەلەستینیەکان وتی کە دەبێ شەڕی بەرەکوژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە هەرچی خێراتر ڕابگیردرێت. 

 ئەبولغەیز لە درێژەی پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان وبنپێکردنی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربڕیشی مەحکوم کرد وهۆشداری دا کە ڕژێمی زایۆنیستی لە دووی  داسەپانی ڕاستەقینەیەکی نوێ لە ناوچە لە ڕێگەی دەستدرێژکاریی بۆسەر سەروەری وڵاتانی عەرەبیە.