شەڕ و پێکدادانی قورس لە لیبیا
دوابەدوای تەشەنەی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی جێگیر لە پایتەختی لیبیا، ترابلۆس بوو بە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی پەرش و بڵاو و ئاڵۆز.
دوابەدوای سەقامگیربوونی هێزی سەربازی و تەشەنەی چالاکیی چەکدارانە لە پایتەختی لیبیا، دەنگی تەقەی پەرشوبڵاو لە دەوروبەر و ناوەندی ترابلۆس بیسترا. لە تێکهەڵچوونەکەی ترابلۆسی پایتەختی لیبیا شەش کەس بریندار بوون. هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەعیتیقە لە ترابلۆسیش بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانەوە چالاکیی خۆی ڕاگرتووە. دوابەدوای ئەو شەڕ و پێکدادانانە، سەرچاوە ئەمنییەکان هەواڵی کوژرانی "عبدالغەنی ئەلکاکلی" ناسراو بە "غەنیوە"، فەرماندەی باڵای دەزگای پشتیوانی و سەقامگیرییان ڕاگەیاندووە. لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە نالەباربوونی باروودۆخی ناوچەکە، وشداری دا لەحاند بەکارهێنانی چەکی قورس لە ناوچە مەدەنییە پڕحەشیمەتەکاندا. لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە: "پێویستە هەموو لایەنەکان دەستبەجێ شەڕڤ و پێکدادان بوەستێنن و ئارامی بگەڕێننەوە".