پێکهێنانی زنجیرەییەکی مرۆیی بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر لە ئەمریکا دژی حکومەتی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438941-پێکهێنانی_زنجیرەییەکی_مرۆیی_بە_درێژایی_٦٣_کیلۆمەتر_لە_ئەمریکا_دژی_حکومەتی_ترەمپ
گروپێک لە خۆپیشاندەران لە شاری شیکاگۆی ئیالەتی ئیلینیۆی ئەمریکا ، زنجیرەیەکی مرۆیییان بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر پێکهێنا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پاوانخوازیی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ.
(last modified 2025-05-19T13:00:07+00:00 )
May 19, 2025 13:27 Asia/Tehran
  • پێکهێنانی زنجیرەییەکی مرۆیی بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر لە ئەمریکا دژی حکومەتی ترەمپ

گروپێک لە خۆپیشاندەران لە شاری شیکاگۆی ئیالەتی ئیلینیۆی ئەمریکا ، زنجیرەیەکی مرۆیییان بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر پێکهێنا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پاوانخوازیی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ.

ئەم گروپە لە هاوڵاتیانی ئەمریکی ناڕازی دژی ئەوەی کە بە "کردەوەی نایاسایی و  زاڵخوازانەی  ترەمپ"  ڕاگەیندرا خۆپیشاندانیان کرد . درێژایی ئەو زنجیرە مرۆییەی  شەست و سێ کیلومەتر  ڕاگەیندراوە  .  لە نێوان خۆپیشاندەراندا هەموو گرووپەکان  لە چالاکانی ژینگەپارێزی تا کۆمەڵێک لە  سەربازانی سوپا کە لە شەڕدا بریندارببون  ئامادە بوون . خۆپیشاندەرانی دژە ترەمپ لە شیکاگۆ ڕایانگەیاند، لەگەڵ هەزاران ئەمریکی دیکە کە بۆ  ئازادی بایخ دادەنێن و  باوەڕیان بە مافەکانی مرۆڤ هەیە، ئیدانەی ستەمکاری و گەندەڵی حکومەتی  ترەمپ دەکەن.