هۆشداری چین بە ئەمریکا: یەکلایەنە خوازی لێکەوتەی قورسی هەیە
وەزارەتی بازەرگانی چین لە کاردانەوە بە تومەتەکانی ئه مریکا لەمەڕ پێشێلکردنی ڕێککه وتننامەی گومرگی ژێنێڤ، ئەو بانگەشانەی به بێ بنەما زانی و هۆشداری دا بەردەوامبوونی کردەوەی یەکلایەنەی واشنتۆن شوێنهاتی قورسی بە دواوە دەبێت .
وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا کارەکانی ئەم دواییەی واشنتۆن وەک بەرتەسک کردنی هەناردەی چیپی زیرەکی دەستکرد و نەرم ئامێرەکانی دیزاینی چیپ و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی خوێندکارانی چینی بە "هەڵسوکەوتی هەڵاواردنانە " ناوبرد و هۆشداریشیدا ئەگەر ئەم کارانە بەردەوام بێت، ئەوا "رێوشوێنی بە بڕ بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی" دەگرێتەبەر . وەزیری بازرگانی ئەمریکا پیکەنی تاوانبار کرد بە کەمتەرخەم بوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی 90 ڕوژەی گومرکی. وەزارەتی بازرگانی چین جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن "بە تۆمەتگەلی درۆ و ساختە ڕێککەوتنەکەی خەوشدار کردووە ". دوابەدوای ئەم گرژییە، بۆرسەی هۆنگ کۆنگ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی لەسەدا ٢ دابەزی.