حوزه‌یران 09, 2025 19:43 Asia/Tehran
  • وشداریی چین بە ئەمریکا : یاری بە ئاگر مەکەن

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە کاردانەوە بە گواستنەوەی بارە سەربازییەکانی ئەمریکایی بۆ تایوان وشداری دا هەرجورە هاوکاری سەربازی واشنگتون لە گەڵ تایپە بە واتای تێپەڕین لە هێڵی سووری پیکەنە

 وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی ئەمریکایی بۆ جێگیر کردنی 500 سەربازی ئەمریکایی لە تایوان وتی  ئەوە بەڵگەیەکی دیکەیە  ، ئەمە بەڵگەیەکی  زیاترە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا و هێزە جیاخوازەکانی  تایوان هەوڵی پێشێلکردنی بەرژەوەندییە گرنگەکانی چین و گۆڕینی دۆخی ئێستای گەروو و پەرەپێدانی گرژییەکانی ناوچەکە دەدەن. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتی پرسی تایوان لە ناوەندی  بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی چیندایە و یەکەم هێڵی سوورە کە نابێت لە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکادا تێپەڕێت . ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە ئەمریکا دەکەین دەستبەجێ هەرجورە هاوکارییەکی سەربازی لەگەڵ تایوان بوەستێنێت؛ ئەگەرنا یاری بە ئاگر دەکات.

 

سەرپەیڤ