حوزه‌یران 30, 2025 16:06 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە ئۆسترالیا

لایەنگرانی خەڵکی غەززە لە چەندین شاری ئوسترالیا لەوان سیدنی خۆپیشاندانیان کرد و کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.

بەشداربووانی خۆپیشاندانی جەماوەری لە سیدنی پێتەختی ئوسترالیا وێڕای مەحکووم کردنی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، پشتیوانییان لە گەلی فەلەستین کرد و خوازیاری ئاگربەس لە غەززە و بەردەوامکرانی ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە بوون. 

خۆپیشاندەرانی ئوسترالیایی هەروەها ناردنی چەک لە کۆمپانیاکانی ئوسترالیاوە بۆ ڕژێمی زایۆنییان بە جێیشەرمەزاری زانی و خوازیاری کۆتایی هێنان بەم هاوکارییانە بوون. 

هانا تۆماس، کاندیدی پێشووی پارتی سەوز لە هەڵبژاردنی فیدراڵی ئوسترالیادا، کە لە کاتی بەشداری لە خۆپیشاندانێکی دژە زایۆنیدا دەستبەسەر  کراوە بە هۆی برینداربوونی ڕوومەت و چاوی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.  پارێزەرەکەی تۆماس ڕایگەیاندووە کە  مەترسی لەدەستدانی بینایی چاوی ڕاست لەسەر ئەم خانمەیە.

سەرپەیڤ