وشداریی"پاپ" بە رژیمی زایۆنی لەبەر کەڵک وەرگرتنی لە برسێتی وەک ئامرازێکی جەنگی
رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان وشداریی دا بە رژیمی زایۆنی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە برسێتی وەک ئامرازی جەنگی لە غەززە.
پاپ لێئۆی چواردەیەم لە پەیامێکی بۆ چل و چوارەمین دانیشتنی فائۆ، وتی: لەکاتێکدا کە لە بەشگەلێکی جیهان، بەرووبوومە خۆراکییەکان، بەدەر لە رادەی پێویستە، هێشتا ژمارێکی زۆر لە خەڵکی جیهان، لەبەر برسێتی لەئازاردان وئاواتەخوازی دابینکرانی پێداویستییە بەراییەکانیانن.
ناوبراو کە تائێستا چەندین جار رەخنەی گرتووە لە کەڵک وەرگرتنی رژیمی زایۆنی لە بابەتی برسێتی وەک ئامرازێکی جەنگی، وتی: ئێمە شایەتی کەڵک وەرگرتنی نامرۆیانە لە برسێتین وەک چەک و ئامراز لە شەڕەکاندا. برسیی راگرتنی خەڵکی سیڤیل، رێگایەکی زۆر هەرزان و ئاسانە بۆ شەڕخوازیی.
پاپ لێئۆی چواردەیەم هەروەها نیگەرانی دەربڕی لەوەی کە ژێدەرە دراڤی و تەکنۆلۆژیاییە نوێکان لەبری ئەوەی بۆ چارەسەریی کێشەی برسێتی دەکارگیرێن، بەرەولای بەرهەمهێنانی چەکەمەنی و تیجارەتی ئامێر و کەرەستە جەنگییەکان بەلاڕێداچوون.