ڕووسیا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی تۆمەتبار کرد بە کەڵکوەرگرتنی نادرووست لە دەسەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439819-ڕووسیا_سکرتێری_گشتیی_نەتەوە_یەکگرتووەکانی_تۆمەتبار_کرد_بە_کەڵکوەرگرتنی_نادرووست_لە_دەسەڵات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا بە قسەکانی سکرتێری گشتیی نەرتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێویستیی سنووردارکرانی مافی ڤیتۆ و وتی: ناکارامەیی و  هیچلێنەهاتوویی ئەنجومەنی ئاسایش لەبەر ئەو ڕێگا و شێوە سیاسەتەیە کە وڵاتانی ڕۆژاوایی گرتوویانەتە بەر کە لە دووی ڕاهاتن و ڕێککەوتن نین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 03, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • ڕووسیا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی تۆمەتبار کرد بە کەڵکوەرگرتنی نادرووست لە دەسەڵات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا بە قسەکانی سکرتێری گشتیی نەرتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێویستیی سنووردارکرانی مافی ڤیتۆ و وتی: ناکارامەیی و  هیچلێنەهاتوویی ئەنجومەنی ئاسایش لەبەر ئەو ڕێگا و شێوە سیاسەتەیە کە وڵاتانی ڕۆژاوایی گرتوویانەتە بەر کە لە دووی ڕاهاتن و ڕێککەوتن نین.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گستیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشنیاردانی سنووردارکردنی مافی ڤیتۆ، لە بازنەی دەسەڵاتی خۆی ترازاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە مەسەلەی چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایش پێوەندیی بە دەبیرخانەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە و ئەم دەبیرخانەیە نییە لە ئاستێکدا باسی ئەم بابەتە بکات و ئەوەی دەبێ لەمبارەوە بڕیار بدات ئەندامانی ئەم ئەنجومەنەن، وتیشی: لایەنی ڕووسی بڕوای وایە کە ئەوە خودی یاسا نییە کە دەبێ بکەویتە بەر ڕەخنەوە، بەڵکوو ئەو ڕێگا و شێوە سیاسەتەیە کە وڵاتانی ڕۆژاوایی گرتوویانەتە بەر کە نایانهەوێ لە دووی ڕاهاتن و  ڕێککەوتن بن.
ئەم دیپلۆماتە ڕووسە وتیشی: ڕووسیا مافی ڤیتۆ بە میکانیزمێکی تایبەت دەزانێ کە ڕێگا نادات بە ئەندامانی ڕۆژاوایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کوێرکوێرانە و بە پشتبەستن بە بانتربوونیان لە ڕووی هەژمارەوە، بڕیارگەلێک پەسەن بکەن کە بە سوودی خۆیانە.